ڕێکخراوی باڵیۆزانی زانست

٢٠ - ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥
Image 1 Image 2 Image 3

دەربارەی رێکخراوی باڵیۆزانی زانست

رێکخراوی باڵیۆزانی زانست ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کە لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا دامەزراوە، کارەکانی رێکخراوەکە بە هاوکاری کردنی گەنجان و قوتابیان دەستیپێکرد، بەڵام لە ساڵانی دواییدا چالاکییەکانی فراوانتر و گەورەتر کردووە هەم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەم لە وڵاتی تورکیا.

ئەرکەکان

بەهێزکردنی گەنجان و قوتابیان لە بەرامبەر ئاستەنگە جیهانییەکان
گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ دەستکەوت
پەرەدان بە توانای سەرکردایەتی
درووستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە بوارە جیاوازەکاندا

ئامانج

دیداری باڵیۆزانی زانست ئامانجییەتی ببێت بە ناوەندی لێک نزیک کردنەوە و ئاشناکردنی سەرجەم گەنجان و قوتابیانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە وڵاتی تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا دەژین یان دەخوێنن، لەسەر بنەمای زانستی و کلتووری و مەعریفی.